فه‌ره‌نسا و ئوسترالیا سێشه‌ممه (26 شوبات) پێشوازییان له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا كرد بۆ هێشتنه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانیان له سوریا و رایانگه‌یاند كه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی داهاتووی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه شه‌ڕ دژی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ده‌كه‌ن، ئاژانسی فرانس پرێس رایه‌گه‌یاند.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، ژان-ئیڤس لۆ دریان دوای گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ هاوتا ئوسترالییه‌كه‌ی، ماریس پایینی، وتی: "ئێمه ده‌توانیت ته‌نها پێشوازیبكه‌یه‌ن له بڕیاری ئه‌مریكا بۆ هێشتنه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا. ئێستا ئه‌وه‌ی گرنگه كاركردنه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه."
ناوبراو وتی: "چاوه‌ڕێده‌كه‌ین مه‌رجه‌كانی جێبه‌جێكردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا تاووتوێبكه‌ین."
پایینی وتی ئوسترالیا ئه‌ندامێكی "پته‌و"ی هاوپه‌یمانێتیه‌كه بووه و وتیشی: "ئێمه له‌گه‌ڵ دۆست و هاوتا و هاوپه‌یمانه‌كانمان كارده‌كه‌ین له‌كاتێكدا بڕیاره‌كه جێبه‌جێده‌كرێت."
له‌كاتێكدا هاوپه‌یمانان ئاماده‌كاریده‌كه‌ن بۆ كۆنترۆڵكردنی دواهه‌مین بنكه‌ی داعش له سوریا، گفتوگۆكان به‌رده‌وامن ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن ئاشتی و سه‌قامگیری بۆ ناوچه ئازادكراوه‌كان بێننه‌ئاراوه.