هه‌زاران منداڵی داعش كه ئاواره‌بوون له دواهه‌مین مۆڵگه‌ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا، ترۆما و كێشه‌ی ده‌روونییان هه‌یه، رێكخراوی منداڵپارێز چوارشه‌ممه (27 شوبات).
رێكخراوی منداڵپارێز منداڵه‌كانی كه‌مپی ئاواره‌كانی حۆلی پشكنیوه له‌كاتێكدا هێزه‌كانی سوریای دیموكرات شه‌ڕ دژی داعش ده‌كه‌ن له دواهه‌مین مۆڵگه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتیدا له باغۆز، ئاژانسی فرانس پرێنس رایگه‌یاند.
رێكخراوی منداڵپارێز رایگه‌یاند: "منداڵان نیشانه‌كانی تێكچوونی باری ده‌روونییان تێدا ده‌ركه‌وتووه، له‌نێویاندا نائارامی، خۆكشانه‌وه، تووندڕه‌وی، مۆته‌كه و میزبهخۆداكردن، به‌تایبه‌تی له نێو منداڵانی ته‌مه‌ن 10 بۆ 14 ساڵدا."
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند كه منداڵه ساواكان كه مۆڵگه‌كانی داعشیان به‌جێهێشتووه "پێده‌چێت شایه‌تی كرده‌وه‌ی توندڕه‌وی بووبێتن و له‌ژێر بۆردومانی سه‌خت و برسێتیدا ژیاون له دواهه‌مین مۆڵگه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی گرووپه‌كه‌دا."
رێكخراوه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "زۆربه‌یان پێویستییان به چاره‌سه‌ری ده‌روونی درێژخایه‌ن و پشتیوانیی ده‌روونناسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه بۆ رزگاربوونیان له ئه‌زموونه‌كانیان."
رێكخراوی منداڵپارێز رایگه‌یاند كه شوێنێكی یاریكردنیان دروستكردووه بۆ منداڵه‌كان له كه‌مپی حۆل، له‌گه‌ڵ ناوه‌ندێك بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی هیچ كه‌سێكیان نییه.
به‌رپرسی رێكخراوی منداڵپارێزی سوریا، سۆنیا خوش وتی: "پێویسته كاری زیاتر ئه‌نجامبدرێت بۆ چاره‌سه‌كردنی ئه‌م منداڵانه. ئه‌مه‌ش یارمه‌تیدانی دارایی و دابینكردنی رێكخستنی كه‌یسه‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌كانی سه‌لامه‌تی ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی منداڵانی بیانی بۆ وڵاته‌كانی خۆیان."
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند كه 2,500 منداڵی بیانی له سی وڵاته‌وه، له نێویاندا 1,100 منداڵ كه له كانونی دووه‌مه‌وه له باغۆز هه‌ڵهاتوون، ئێستا له سێ كه‌مپی ئاواره‌كاندا ده‌ژین له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا.