سه‌دان توندڕه‌وی گومان‌لێكراو و خزمه‌كانیان دواهه‌مین مۆڵگه‌ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) به‌جێده‌هێڵن له خۆرهه‌ڵاتی سوریا له 11 بارهه‌ڵگردا سێشه‌ممه (26 شوبات)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
لۆرییه ده‌بڵه‌كان به‌ره‌و خاڵێكی پشكنین كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه سه‌رپه‌رشتیده‌كرێت ریزیانبهست له‌وبه‌ری ده‌شته‌كه‌ی باغۆزه‌وه.
هه‌ر ته‌نها له دووشه‌ممه‌دا، 46 له‌و بارهه‌ڵگرانه مۆڵگه‌كه‌ی داعشیان به‌جێهێشت و به‌وه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستبه‌رداری ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی داعش بوون له كانونی یه‌كه‌مه‌وه گه‌یشته نزیكه‌ی 50,000 كه‌س.
له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌دا، هه‌زاران تووندڕه‌وی گومان‌لێكراو هه‌بوون، كه هه‌وڵیاندا خۆیان له‌گه‌ڵ مه‌ده‌نییه‌كان تێكه‌ڵبكه‌ن بۆئه‌وه‌ی ژیانیان رزگاربكه‌ن پێش دواهه‌مین هێرشی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات.
له‌هه‌مانكاتدا، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات سێشه‌ممه چه‌ندین كاروانی بارهه‌ڵگرانی گواستراوهكانیان پشكنیوه و چاودێرییان كردوون.
چه‌كداران و پزیشكانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌ره‌وپیری زیاتر له 2,000 كه‌س چوون كه له هێڵی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ گوێزرابوونه‌وه بۆ خاڵێكی پشكنینی چۆڵ له‌شه‌ودا.
وتیان 30 كه‌س، كه زۆربه‌یان ژن بوون، نێردراون بۆ شوێنی دیكه بۆ چاره‌سه‌ر، هه‌روه‌ها كۆی گشتی 300 كه‌س فریاگوزریی خێرایان بۆ ئه‌نجامدراوه.
ئه‌وانه‌ی له كه‌مپه كاتییه‌كه‌ی باغۆز هه‌ڵدێن، كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌ڵێن نزیكه‌ی 5,000 كه‌سی تێدا ماوه‌ته‌وه، باس له دۆخێكی زۆر ترسناكی نه‌خۆشی و برسێتی ده‌كه‌ن.