سه‌ره‌ككۆماری سوریا به‌شار ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ ره‌هبه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی كۆبووه‌وه دووشه‌ممه (25 شوبات) له‌یه‌كه‌مین سه‌ردانیدا بۆ ئه‌و وڵاته له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی سوریاوه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
سه‌رۆكایه‌تی سوریا رایگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌سه‌د سوپاسگوزاریی خۆی پیشاندا بۆ ته‌واوی ئه‌و هاوكاریانه‌ی ئێران بۆ سوریا له كاتی شه‌ڕی سوریادا پێشكه‌شیكردووه، كه نزیكده‌بێته‌وه له هه‌شت ساڵ.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی تایبه‌تیی ره‌هبه‌ری باڵای ئێران، خامه‌نه‌یی به ئه‌سه‌دی وت كه "ئێران هاوكاریی حكومه‌ت و گه‌لی سوریا ده‌كات له‌وه‌ی یارمه‌تی بزووتنه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری بدات و له ناخی دڵیشه‌وه شانازی به‌وه‌وه ده‌كات".
ناوبراو ئه‌سه‌دی به "پاڵه‌وانی جیهانی عه‌ره‌بی" ناوزه‌دكرد و وتی كه سووربوون و پته‌ویی ئه‌و وایكرد "به‌رگری و خۆڕاگرییه‌كه زیاتر به‌هێز و جێگه‌ی رێز بێت".
له‌و وێنانه‌ی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی تایبه‌تیی خامه‌نه‌یی بڵاوكراونه‌ته‌وه، تێیاندا فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سوپای پاسداران لیوا قاسم سوله‌یمانی ده‌رده‌كه‌وێت كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بووه.
ئه‌سه‌د له سه‌ردانه‌كه‌یدا چاویشیكه‌وت به سه‌رۆكی ئێران حه‌سه‌ن روحانی.
دیمه‌شق و تارانكۆمه‌ڵێك رێكه‌وتننامه‌یان واژۆكرد له كۆتاییه‌كانی كانونی دووه‌مدا، له‌نێویاندا رێكه‌وتننامه‌ی درێژخایه‌نی "هاوكاری ئابوری".
له‌كاتێكدا شه‌ڕی سوریا به‌ره‌و هێوربوونه‌وه ده‌چێت، ئێران بۆ رێگه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێت بۆ به‌رده‌وامیدان به كاریگه‌ریی خۆی له رێی كۆنترۆڵكردنی راسته‌وخۆی ئابورییه‌وه، كه توێژه‌ران ده‌ڵێن ئه‌مه زیان به سوریا ده‌گه‌یه‌نێت و بژارده‌كانی بۆ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاتانی تردا سنووردارده‌كات، به‌تایبه‌تی له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و گه‌مارۆیانه‌دا كه خراونه‌ته سه‌ر ئێران.
تاكه گه‌شتێكی دیكه‌ی ئه‌سه‌د بۆ ده‌ره‌وه‌ی سوریا له‌كاتی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌وه له ئازاری 2011، كه هێزه‌كانی بێبه‌زه‌ییانه هێرشیانده‌كرد، بۆ روسیا بووه.