هه‌واڵه‌كانی عێراق

سەرچاوەکان: 'دەنگی هێرشەکانی پاریس' لە سوریا کوژرا

ئەندامێکی فەرەنسی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کە ناوی زڕا دوای ئەوەی تۆمارێکی دەنگیی بڵاوکردەوە و بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکانی تشرینی دووەمی 2015 راگەیاند لە پاریس، لە هێرشێكی ئاسمانی شەوانەدا کوژرا، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە (21 شوبات) رایگەیاند.

سەرچاوە ئەمنیەکان کە ویستیان به‌ نەناسراوی بمێننەوە، وتیان فابیان کلەین کە دەوترێت لە ئازاری 2015 رۆشتووە بۆ سوریا، لە دوایین بەرەنگاریی گروپەکەدا کوژراوە لە باغوزی سوریا.

کلەین بە تاوانبار لەقەڵەمدرا بەرامبەر یارمەتیدانی توندڕەوان بۆ شەڕکردن لە عێراق و لە 2009 پێشئەوەی خۆی بڕوات بۆ ژیان له‌ بەناو دەوڵەتەکەی داعش دوای شەش ساڵ.

سەرچاوەکان وتیان براکەی، ژان-میشێل لە هەمان هێرشدا برینداربوو کە فابیانی کوشت لە باغوز، کە دوایین چەکدارانی داعش دەیپارێزن دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات.

هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی دەستبەجێ نەبوو لەلایەن وەزیرانی بەرگری و دەرەوەی فەرەنساوه‌.

کلەین ناسراویشە بە برازه‌ر عومەر یان ئەبو ئادەم فەرەنسی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500