هه‌واڵه‌كانی عێراق

نزیکەی 200 سەربازی ئەمریکی لە سوریا دەمێننەوە دوای کشانەوە

سوپای ئەمریکا نزیکەی 200 سەرباز لە سوریا دەهێڵێتەوە دوای کشانەوەی ئەمریکا، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە (21 شوبات) رایگەیاند.

وتەبێژی کۆشکی سپی سارا ساندەرز وتی: "گروپێکی بچوکی ئاشتیپارێز لە سوریا دەمێننەوە بۆ ماوەیەك."

ساندەرز زانیاریی زیاتری نەدا، بەڵام "ئاشتیپارێزیی" هێزەکان دەکرێت رێگەخۆشکەر بێت بۆ هاوپەیمانە ئەوروپیەکان تا هێزی خۆیان بۆ کردەیەکی لەوشێوەیە تەرخانبکەن.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی کۆشکی سپی پێنجشەممەی پێشتر سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیپ ئەردۆگان باسیان لە سوریا کرد.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "هەردوو سەرۆك هاوڕابوون لەسەر هەماهەنگی بەردەوام لە دروستکردنی ناوچەی ئارامدا لە سوریا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500