هه‌واڵه‌كانی عێراق

روانگەیه‌ك: ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژکراو 20 کەس دەکوژێت نزیك بە بنکەیەکی دژ به‌ داعش لە خۆرهەڵاتی سوریا

ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو 20 کەسی کوشت رۆژی پێنجشەممە (21 شوبات)، لەنێویاندا 14 کارمەندی نەوت، نزیك بە بنکەیەكی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە شەڕی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەکەن لە خۆرهەڵاتی سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند "ئۆتۆمبیلە بۆمبڕێژکراوەکە لە دوورەوە تەقێنرایەوە لە گوندی سحیل" نزیك بە کێڵگەیه‌كی نەوت کە وەك بنکەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەکاردەهێنرێت.

راشیگەیاند كه‌ شەش ئەندامی ئەو هاوپەیمانێتیە عەرەبی-کوردییەش کوژران لەکاتێکدا یاوەری کارمەندان بوون لە ئۆتۆمبیلێكدا كه‌ لە کێڵگەی نه‌وتی عومەرەوە دەهات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500