كاروانێكی چه‌ندین بارهه‌ڵگر چوارشه‌ممه (20 شوبات) ده‌یان كه‌سیان رزگاركرد له دواهه‌مین مۆڵگه‌ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
نزیكه‌ی 15 بارهه‌ڵگر كه پیاو و ژن و منداڵیان له‌ناودابوو دواهه‌مین ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی داعشیان به‌جێهێشت له خۆرهه‌لاتی سوریا. به دیاریكراوی ژماره و ناسنامه‌یان له‌وكاته‌دا رووننه‌بوو.
كاروانه‌كه شوێنی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی تێپه‌ڕاند، كه ئێستا له شه‌ڕی دژ به گروپه‌كه‌دا له پێشڕهوهیدان، دوای ئه‌وه‌ی دواهه‌مین مۆڵگه‌ی داعشیان به‌جێهێشت له گوندی باغووز، له نزیك سنووری عێراق.
وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، موسته‌فا بالی وتی ئۆتۆمبیله بارهه‌ڵگره‌كان یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نییه‌كانیان گواسته‌وه، به‌ڵام چه‌ندین مه‌ده‌نی له ناوه‌وه ماونه‌ته‌وه.
بالی وتی: "دوای چه‌ندین رۆژ له هه‌وڵدان، ئه‌مڕۆ توانیمان یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵه بگوێزینه‌وه."
ناوبراو وتی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی مۆڵگهكهیان به‌جێهێشتووه ئه‌وكاته روونده‌بێت كه كاروانه‌كه نزیكده‌بێته‌وه له بنكه‌یه‌كی پشكنینی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات.
بالی وتی: "ئێمه نازانین ئه‌گه‌ر چه‌كدارانی داعشیان له‌ناودابێت، ئه‌وه له بنكه‌ی پشكنینه‌كه ده‌زانین."
به پشتیوانی هێرشه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات چه‌كدارانی داعشیان گه‌مارۆداوه له ناوچه‌یه‌كی كه‌متر له نیو كیلۆمه‌تر دووجادا له باغووز.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات پێشڕه‌وییان خاوكردۆتهوه له چه‌ند رۆژی رابردوودا بۆ پاراستنی مه‌ده‌نییه‌كان پێشئه‌وه‌ی دواهه‌مین هێرشبكه‌ن بۆ له‌ناوبردنی گروپه‌كه.