چه‌كدارێكی ئه‌نده‌نوسیی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كه له‌و گرته‌ڤیدیۆ پڕوپاگه‌نده‌ییانه‌ی تیرۆریستییه‌كاندا ده‌ركه‌وتبوو كه دیمه‌نی سه‌ربڕینی زیندانیانیان پیشانده‌دا، له سوریا كوژرا، ئاژانسی فرانس پرێس چوارشه‌ممه (13 شوبات) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی پۆلیسی ناوخۆ، دێدی پراسێتیۆ به ئاژانسی فرانس پرێسی وت موحه‌مه‌د سه‌یفه‌دین، كه به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو به ئه‌بو وه‌لید ناسرابوو، كوژرا له 29 كانونی دووه‌م له پارێزگای دێره زووری سوریا به ته‌ڵه‌زمی تۆپیێكی تانكی رژێمی سوریا.
پراسێتیۆ وتی: "ئه‌بو وه‌لید یه‌كێك بوو له سه‌ربڕه‌كانی داعش."
به‌گوێره‌ی په‌یمانگای توێژینه‌وه سیاسییه‌كانی ناكۆكییه‌كان، سه‌یفه‌دینیش له چه‌ندین گرته‌ڤیدیۆی ئینته‌رنێتی گروپه تووندڕه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت، له نێویاندا یه‌كه‌مین گرته‌ڤیدیۆی به زمانی ئه‌نده‌نوسی بۆ ئه‌و سه‌ربازانه بوو كه بۆ داعش له فلیپین شه‌ڕبكه‌ن ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانی بگه‌ن به سوریا.
ناوبراو له ئابی ساڵی رابردبوودا وه‌ك تیرۆریست ناسێنرا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه.