ئه‌ڵمانیا 2 به‌رپرسی پێشووی هه‌واڵگریی تۆمه‌تباری سوری ده‌ستگیركرد كه تۆمه‌تباركراون به ئه‌شكه‌نجه‌دان و ئه‌نجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی، ئاژانسی فرانس پرێس چوارشه‌ممه (13 شوبات) رایگه‌یاند.
دادوه‌ران وتیان كه پیاوه‌كان، ئه‌نوه‌ر ئاڕ.، ته‌مه‌ن 56 ساڵ و ئه‌یاد ئه‌ی. ته‌مه‌ن 42 ساڵ، ده‌ستگیركران سێشه‌ممه له وڵاتانی به‌رلین و راینلاند-په‌له‌تینه‌ت. كه هه‌ردووكیان سوریایان له 2012 به‌جێهێشت.
دادگای فیدراڵی له كارلسڕوه رایگه‌یاند كه سێشه‌ممه‌ش، سورییه‌كی دیكه كه وادانرابوو ئیشی بۆ ئاژانسی هه‌واڵگری له سوریا كردبێت، ده‌ستگیركرا له ئۆپه‌راسیۆنێكی "هاوبه‌شدا".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی دادگا: "له كۆتاییه‌كانی نیسانی 2011دا، رژێمی سوریا له‌رێگه‌ی زه‌بروزه‌نگه‌وه ده‌ستیكرد به كۆتاییهێنانی هه‌موو چالاكییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن دژی حكومه‌ت له ته‌واوی وڵاته‌كه‌دا."
"ئاژانسه‌كانی هه‌واڵگریی سوریا رۆڵێكی بنچینه‌ییان بینی له‌م كاره‌دا. ئامانجه‌كه بریتی‌بوو له به‌كارهێنانی ئاژانسه هه‌واڵگرییه‌كان بۆ وه‌ستاندنی هه‌رچی زووی خۆپیشاندانه‌كان."
ئه‌نوه‌ر ئاڕ. گومانی لێده‌كرێت سه‌رپه‌رشتیاری فیرقه‌یه‌كی ئاژانسی هه‌واڵگریی كردبێت كه زیندانێكی به‌ڕێوه‌ده‌برد له ناوچه‌ی دیمه‌شق، به‌شداریشیكردبوو له ئه‌شكه‌نجه‌دان و سوكایه‌تیپێكردنی زیندانیان له نیسانی 2011 بۆ ئه‌یلولی 2012.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه: "وه‌ك سه‌رۆكی به‌شی لێكۆڵینه‌وه، ئه‌نوه‌ر ئاڕ. فه‌رمانی چالاكییه‌كانی نێو زیندانی ده‌رده‌كرد، له‌نێویاندا به‌كارهێنانی ئه‌شكه‌نجه‌دانی دڕندانه و به‌رده‌وام."
ئه‌یاد ئه‌ی.، ئه‌فسه‌رێكی پێشوو كه سه‌رپه‌رشتیاریی خاڵی پشكنینه‌كانی ده‌كرد و خۆپیشانده‌رانیان ده‌ستگیرده‌كرد، گومانی لێده‌كرێت هاوكاری و سه‌رپه‌رشتیاری دوو كوشتن و سوكایه‌تیپێكردنی جه‌سته‌یی زیاتر له 2,000 كه‌س بێت له‌نێوان ته‌مووزی 2011 و كانووی دووه‌می 2012.
له هاوینی 2011، سه‌رپه‌رشتیاریی خاڵێكی پشكنینی كردووه له نزیك دیمه‌شق كه زیاتر له 100 كه‌س له رۆژێكدا ده‌ستگیرده‌كران و دواتر ده‌خرانه زیندان و ئه‌شكه‌نجه‌ده‌دران له زینداندا به سه‌رپه‌رشتیی ئه‌نوه‌ر ئاڕ.