چه‌كدارانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) دواهه‌مین رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نائومێدانه‌ی خۆیان ئه‌نجامدا له خۆرهه‌ڵاتی سوریا چوارشه‌ممه (13 شوبات)، له‌كاتێكدا ژن و منداڵه‌كانیان ناوچه‌كه‌یان به‌جێهێشت، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات شه‌ممه دواهه‌مین هێرشی خۆیان ئه‌نجامدا بۆ وه‌ده‌رنانی چه‌كدارانی داعش له دواهه‌مین مۆڵگه‌یان له به‌ناو ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان كه له 2014 له سوریا و عێراقدا رایانگه‌یاند.
هه‌زاران خه‌ڵك به‌كۆمه‌ڵ له چه‌ند رۆژی رابردوودا چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به "مۆڵگه‌ی باغوز" ناسراوه له نزیك سنووری عێراق -- زۆربه‌یان ژن و منداڵن، به‌ڵام چه‌كدارای گومانلێكراوی داعشیشیان له‌گه‌ڵدایه.
وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، مسته‌فا بالی وتی سه‌دان خه‌ڵك مۆڵگه‌كه‌ی داعشیان به‌جێهێشتووه له شه‌وی سێشه‌ممه‌دا.
چوارشه‌ممه، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به هێواشی پێشڕه‌وییان ده‌كرد له دژی سه‌دان تووندڕه‌و.
بالی وتی: "ئێمه كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچانه‌مان كردۆته‌وه كه له‌ده‌ستماندان له هێرشێكی پێچه‌وانه‌دا له دوو ڕۆژی رابردوودا له‌لایه‌ن داعشه‌وه. ئێمه پێشڕه‌وه‌ی ده‌كه‌ین و ناوچه‌ی تازه‌شمان كۆنترۆڵكردۆتهوه."
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤیش رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌شێوه‌یه‌كی پلانبۆداڕێژراو پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولره‌حمان وتی: "مینی چێنراو له ته‌واوی ناوچه‌كه بوونی هه‌یه."
ناوبراو وتی: "هێزه‌كانی سوریای دیموكرات موشه‌ك ده‌هاوێژن" و هه‌ردوو لایه‌نیش له شه‌ڕوپێكدادانێكی سه‌ختدان له قه‌راغی گوندی باغوز.