كه‌مپێكی ئاواره‌كان كه ده‌كه‌وێته نزیك فه‌لوجه، دووشه‌ممه (11 شوبات) داخرا دوای ئه‌وه‌ی دواهه‌مین ئه‌و خێزانانه‌ی كه مابوونه‌وه گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌كانیان له ناوچه ئازادكراوه‌كان له ده‌ست "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)، جێگری پارێزگای ئه‌نبار جاسم عه‌سال به دیارونای وت.
ناوبراو وتی: "كه‌مپی ئاواره‌كانی بزێیبیز به‌ته‌واوی داخرا دوای ئه‌وه‌ی دواهه‌مین 127 خێزان گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌كانیان له خۆرئاوای ئه‌نبار كه له‌وێ ناوچه جێنشینه‌كان له پاشماوه‌كانی شه‌ڕ پاككرانه‌وه و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیان بۆ دابینكرا."
ناوبراو وتی داخستنی كه‌مپه‌كه نیشانه‌یه‌كی ئه‌رێنییه. وتیشی داخستنی ته‌واوی ئه‌و كه‌مپانه‌ی كه ماون له پارێزگاكه و ته‌واوی عێراق "ئه‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌ی داعش هێناویه‌تی، ده‌سڕێته‌وه".
وتیشی هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپا و هێزه‌كانی پۆلیس، بۆ ئه‌مینكردنی ناوچه ئازادكراوه‌كان و سڕینه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی جه‌نگ و دابینكردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان.