هێزەکانی عێراق چەندین شانەی تیرۆریستیان پوچەڵکردەوە کە پێکهاتبوون لە 200 ئەندام کە بەشدارییان كردبوو لە ئۆپەراسیۆنە تیۆرریستیەکانی ساڵانی رابردوودا، بەگوێرەی بەڕێوبەرێتی دژەتیرۆر و هەواڵگریی ئەنبار، رۆژی دووشەممە (11 شوبات).
ئەندامانی شانەکە بەشدارییان کردبوو لە كوشتاری بەکۆمەڵی نزیکەی 700 ئەندامی خێڵی سوننی ئەلبونەمردا لەنێوان 2014 بۆ 2015.
بهگوێرهی بەیاننامەی بەڕێوبەرێتییەکە، بەشداریشیانکردبوو لە کوشتنی سەربازێكی عێراقیدا، مستەفا ئەساری و هەڵواسینی جەستەیدا بە پردی فەلوجەوە.
بەیاننامەکە رایگەیاند كه ئەندامانی شانەکە ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو و بۆمبی دەستکردیشیان تەقاندۆتهوه و مەدەنی و هێزە ئەمنیەکانیان كردۆته ئامانج.