هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی سوریای دیموکرات 63 کەس ده‌ستگیرده‌كه‌ن لە هەڵمەتی راماڵینی شانە نوستووەکانی توندڕەواندا

هێزەکانی سوریای دیموکرات پێنجشەممە (7 شوبات) رایانگەیاند 63 چەکداری گومانلێکراویان لە رەققەی شاری سوریا لە ئۆپەراسیۆنێکدا دژی شانە توندڕەوەکان دەستگیرکردووه‌، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند كه‌ ئەو دەستبەسەرکراوانە سەر بەو "شانە نوستووانە بوون کە راستەوخۆ بەرپرسیاربوون لە بڵاوکردنەوەی ترس و ئاژاوە."

بەگوێرەی سەرۆکی روانگەی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رامی عەبدولڕەحمان، لانیکەم 48 ئەندامی گومانلێکراوی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لەنێو دەستگیرکراواندا بوون.

روانگەکە رایگەیاند كه‌ دەستگیرکردنەکان بەشێك بوون لە هەڵمەتی هێرشكردنه‌ سه‌ر شانە نوستووه‌کانی داعش لەو ناوچانەی کەوتونەتە ژێردەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات.

بەگوێرەی روانگەکە، دەنگۆی ئەوە هەیە شانە نوستووە گومانلێکراوەکانی داعش لانیکەم 50 مەدەنی و 135 شەڕکەری هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە ئابەوە لە ناوچەی ژێردەستی کوردەکان تیرۆر کردووە، لەنێویاندا لە دێرە زوور، دەوروبەری حەسەکە، رەققە و مەنبیج.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500