هه‌واڵه‌كانی عێراق

پێشانگای کتێبی نێودەوڵەتی له‌ بەغدا دەستپێدەکات

چلوشه‌شهه‌مین پێشانگای کتێبی نێودەوڵەتی له‌ بەغدا لە مەنسور پێنجشەممە (7 شوبات) دەستیپێکرد بە بەشداریی سەدان چاپخانەی عەرەبی و بیانی.

وەزارەتی رۆشنبیری لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "پێشانگاکە لە ناوچەیەکی 10,000 مەتری چوارگۆشە ئەنجامدەدرێت بە بەشی جیاوازەوە کە هەزاران کتێبیان تێدایە لە بواره‌ جیاوازه‌كاندا و له‌ سەرچاوەی هەمەجۆره‌وه‌."

راشیگەیاند كه‌ ئەو بۆنە 12 رۆژییە بە بەشداریی 650 چاپخانەی عەرەبی و بیانی لە 23 وڵاتەوە ئەنجامدەدرێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500