ئەندامێکی باڵای رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کوژرا لەگەڵ شەش یاریدەدەری لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە پارێزگای کەرکوك، خانەی هەڵۆکانی هەواڵگریی وەزارەتی ناوخۆ چوارشەممە (6 شوبات) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند.
راشیگەیاند: "بە هەماهەنگی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هێزەکانمان ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا لە ریازی پارێزگای کەرکوك و ئیبراهیم خەلیل ئەحمەدیان کوشت، کە ناسرابوو بە ئەبو زوبەیر."
ههروهها رایگهیاند كه حەمید "ئەمیر" بوو لە داعشدا و سەرپەرشتی راهێنانی ئەندامانی داعشی دەکرد لە "ویلایەتی کەرکوك" (پارێزگای کەرکوك).
بەیاننامەکە رایگەیاند كه "ئەو تیرۆریستە و شەش ئەندامەکە پێشتر خانو و بورجی کارەباییان دەتەقاندەوە بە بۆمبی دەستکرد،" راشیگەیاند کە کارمەندانی ئەمنی و کەسایەتیە نیشتمانیەکانیان کردۆتە ئامانج.