هه‌واڵه‌كانی عێراق

سەرکردەیەکی باڵای داعش و 6 یاریدەدەری لە کەرکوك کوژران

ئەندامێکی باڵای رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کوژرا لەگەڵ شەش یاریدەدەری لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە پارێزگای کەرکوك، خانەی هەڵۆکانی هەواڵگریی وەزارەتی ناوخۆ چوارشەممە (6 شوبات) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند.

راشیگەیاند: "بە هەماهەنگی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هێزەکانمان ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا لە ریازی پارێزگای کەرکوك و ئیبراهیم خەلیل ئەحمەدیان کوشت، کە ناسرابوو بە ئەبو زوبەیر."

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه‌ حەمید "ئەمیر" بوو لە داعشدا و سەرپەرشتی راهێنانی ئەندامانی داعشی دەکرد لە "ویلایەتی کەرکوك" (پارێزگای کەرکوك).

بەیاننامەکە رایگەیاند كه‌ "ئەو تیرۆریستە و شەش ئەندامەکە پێشتر خانو و بورجی کارەباییان دەتەقاندەوە بە بۆمبی دەستکرد،" راشیگەیاند کە کارمەندانی ئەمنی و کەسایەتیە نیشتمانیەکانیان کردۆتە ئامانج.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500