دوو چه‌كداری باڵای "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كه به‌شداربوون له چه‌ندین تاوانی جیاوازدا له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موسڵدا له‌نێوان ساڵه‌كانی 2014 و 2016، له گوندێكی نزیك موسڵ ده‌ستگیركران، پۆلیسی نه‌ینه‌وا سێشه‌ممه (5 شوبات) رایگه‌یاند.
عه‌قید جه‌مال حه‌مدانی له پۆلیسی موسڵ به دیارونای وت: "فه‌یاز عوقهیدی و سه‌عد ناسی، دوو تیرۆریست كه ئازاری خه‌ڵكیانداوه و خوێنیان رشتووه له كاتی داگیركردنی موسڵدا له‌لایه‌ن داعشه‌وه، ده‌ستگیركران له ئۆپهرسیۆنێكدا كه له‌لایه‌ن هێزی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كانه‌وه ئه‌نجامدرا."
ناوبراو وتی چه‌كداره‌كانی داعش ده‌ستگیركران له دوو ئۆپه‌رسیۆنی جیاوازدا له گوندی سه‌عده، باشوری خۆرئاوای موسڵ.
ناوبراو وتی: "چه‌ند ناسنامه‌یه‌كی ساخته له شوێنه‌كه‌یان دۆزرانه‌وه، له‌نێویاندا ناسنامه‌یه‌كی رێكخراوێكی مرۆیی كه بوونی نیه." وتیشی دوو ره‌شاش و نارنجۆكێكیش دۆزرانه‌وه.