ئه‌مریكا دووشه‌ممه (4 شوبات) داوای له وڵاتان كرد ئه‌و سه‌دان چه‌كدارانه‌ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له سوریا ده‌ستگیركراون بگه‌ڕێننه‌وه وڵاته‌كانیان، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی چه‌ندین هه‌فته له ململانێی ئه‌وه‌دان كه چی له‌و چه‌كداره بیانییانه بكه‌ن كه له سوریا هێزه‌كانی سوریای دیموكرات زیندانی كردوون و هۆشداریی داوه كه له‌وانه‌یه نه‌توانێت پاسه‌وانیی زیندانه‌كان بكات كاتێك سه‌ربازانی ئه‌مریكا وڵاته‌كه به‌جێبهێڵن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رۆبه‌رت پالادینۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "ئه‌مریكا داوا له وڵاتانی دیكه ده‌كات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه و دادگاییكردنی هاوڵاتییه ده‌ستگیركراوه‌كانیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه و ستایشی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌كات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆریسته چه‌كداره بیانیانه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان."
پالادینۆ وتی: "سه‌رباری ئازادكردنی ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی داعش له عێراق و سوریا، داعش وه‌ك مه‌ترسییه‌كی تیرۆریستیی گه‌وره ده‌مێنێته‌وه و كاری پێكه‌وه‌یی زۆر گرنگه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م ئاله‌نگارییه ئه‌منییه نێوده‌ڵه‌تییه هاوبه‌شه."