دوو ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای کەرکوك پێنجشەممە (32 کانونی دووەم) دەستگیرکران، وەزارەتی بەرگری عێراق هەینی رایگەیاند.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا وتی: "هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی لە پارێزگای کەرکوك ئۆپەراسیۆنێکی گەڕانوپشکنینیان لە زنجیرە چیاكاندا ئەنجامدا، لەگەڵ گوندەکانی کێناك و مەنسیە و ماتیق له باشوری رۆژئاوای کەرکوك."
راشیگەیاند كه دوو تونێلی داعش و دوو حەشارگە کە کەلوپەل و تەقەمەنییان تێدابوو لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تێکشکان.
ئۆپەراسیۆنەکە، کە لەلایەن هێزە ئەمنیە هاوبەشەکانەوە ئەنجامدرا، بەشێکە لە پلانێکی گەورە بۆ "پاککردنەوەی ناوچە گوندنشین و شاخاویەکان لە باشوری رۆژئاوای کەرکوك و رێگرتن لە پاشماوەکانی داعش بۆ خۆڕێکخستنەوە".