هه‌واڵه‌كانی عێراق

2 ژنی یەزیدی و کچێك لە دەست داعش رزگارکران لە سوریا

دوو ژنی یەزیدی و کچێك کە لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه‌ لە 2014 دەستگیرکرابوون لە سوریا، رزگارکران، نوسینگەی کاروباری یەزیدیە رفێندراوەکان چوارشەممە (30 کانونی دووەم) رایگەیاند.

بەڕێوبەری نوسینگەکە، حسێن قائیدی، وتی: "نوسینگەکەمان دوو ژنی یەزیدیی رزگارکردووە -- یەکەمیان تەمەنی 30 ساڵە و لە گوندی تەلقەسەب لەدایك بووە و ئەوەی تریان 40 ساڵە و لە زورافە لەدایك بووە -- لەگەڵ کچێكی تەمەن 12 ساڵی خەڵکی تەل قەسەب."

وتیشی لەو کاتەوەی نوسینگەکە کراوەتەوە 3,352 ژن و پیاوی رفێندراوی یەزیدیی رزگارکردووە لەکۆی 6,417 کەس کە داعش لە 3 ئابی 2014 ده‌ستگیری كردبوون.

قائیدی وتی: "ئەوان لەخاکی سوریادا ئازادکران، سوپاس بۆ هەوڵی جۆراوجۆری ئەندامانی نوسینگەکەمان." ئاماژەشی دا بەوەی ئەوان لەلایەن خانەوادەکانیانەوە پێشوازییان لێدەکرێت کاتێك ده‌گه‌نه‌وه‌ هەرێمی کوردستان "بەمزوانە".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500