بۆردومانی رژێمی سوریا لانیكه‌م 11 كه‌سی كوشت، كه له نێویاندا نۆ مه‌ده‌نی هه‌ن سێشه‌ممه (29 كانونی دووه‌م) له پارێزگای ئیدلیب، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه بۆردومانه‌كه‌ی سێشه‌ممه‌ی مه‌عه‌ریت نو‌عمان دوای ئه‌وه هات كه ته‌حریر شام كۆنترۆڵی ته‌واوی شارۆچكه‌كه‌ی كرد.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان وتی: "یازده كه‌س -- له نێویاندا نۆ مه‌ده‌نی، كه دووانیان منداڵن -- كوژران به‌هۆی تۆپباران و موشه‌كباران"ی هێزه‌كانی رژێمه‌وه.
وتیشی ئه‌مه یه‌كه‌مین بۆردومانی مه‌عه‌ره‌ت نوعمانه له‌لایه‌ن رژێمه‌وه له‌وكاته‌وه‌ی ئاگربه‌ست له 17 ئه‌یلول واژۆكرا.