سوریا و ئێران 11 رێكه‌وتننامه و یاداشتی لێكتێگه‌یشتنیان ئیمزاكرد دره‌نگانێكی دووشه‌ممه (28 كانونی دووه‌م)، له‌نێویاندا رێكه‌وتننامه‌یه‌كی "هه‌ماهه‌نگییه‌كی ئابووریی ستراتیژیی درێژخایه‌ن" به ئامانجی پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان دیمه‌شق و یه‌كێك له هاوپه‌یمانه سه‌ره‌كییه‌كانی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ئاژانسی هه‌واڵیی سانای زمانحاڵی ده‌وڵه‌ت رایگه‌یاند كه رێكه‌وتننامه‌كان چه‌ند بوارێك ده‌گرنه‌وه، له‌نێویاندا ئابوری، كه‌لتور، په‌روه‌رده، بووژاندنه‌وه‌ی ژێرخان، به‌رهه‌مهێنان و نیشته‌جێبوون.
په‌یماننامه‌كان له‌كاتی سه‌ردانێكی جێگری یه‌كه‌می ئێران‌دا، ئیسحاق جه‌هانگیری بۆ دیمه‌شق ئیمزاكران.
سه‌رۆكی حكومه‌تی سوریا، عیماد خه‌میس وتی كه ئه‌وه "په‌یامێك بوو بۆ جیهان ده‌رباره‌ی هه‌ماهه‌نگیی نێوان سوریا و ئێران" و وتیشی "پێویستییه یاسایی و كارگێڕییه‌كان" بۆ سودگه‌یاندن به كۆمپانیا ئێرانییه‌كان كه ده‌یانه‌وێت به‌رهه‌مهێنان له سوریادا بكه‌ن و به‌شداربن "به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌رانه له بونیادنانه‌وه‌دا".
رێكه‌وتننامه‌كان پێكدێن له دوو یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان به‌رپرسانی حكومه‌تی دوو وڵاته‌كه و هه‌روه‌ها له‌نێوان به‌رپرسانی به‌رهه‌مهێنانی هه‌ردوولادا.
به‌گوێره‌ی خه‌میس، چاكردنه‌وه و بوژاندنه‌وه‌ی به‌نده‌ره‌كانی تارتوس و لازقیه، له‌گه‌ڵ بونیادنانی وێستگه‌یه‌كی وزه‌ی 540 مێگاواتی به‌شێكن له لایه‌نی بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخان.
وتیشی له‌پاڵ ئه‌و پڕۆژانه‌شدا، "ده‌یان پرۆژه‌ی دیكه له بواری نه‌وت و كشتوكاڵدا" هه‌ن.
له‌گه‌ڵ هێوربوونه‌وه‌ی شه‌ڕی سوریادا، ئێران به‌دوای شێوازێكدا ده‌گه‌ڕێت بۆبهردوامیدان به هه‌ژمونی له‌ڕێی كۆنترۆڵكردنی ئابوریی راسته‌وخۆوه، كه توێژه‌ران ده‌ڵێن ئه‌مه زیان به سوریا ده‌گه‌یه‌نێت و هه‌ڵبژارده‌كانی سنووردارده‌كات له مامه‌ڵكردندا له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌دا، به‌تایبه‌تی له‌ژێر رووناكی ئه‌و سزا ئابووریانه‌دا كه خراونه‌ته سه‌ر ئێران.