http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/newsbriefs/2019/01/24/newsbrief-02

×
×

پەرلەمانی عێراق بودجەی 2019 پەسەنددەکات، یەکێك لە گەورەترین بودجه‌كان

په‌رله‌مه‌نتارانی عێراق پێنجشەممە (24 کانونی دووەم) بودجەی 2019ی حکومەتیان پەسەندکرد کە بە 111.8ملیار دۆلار دەبێتە یەکێك لە گەورەترین پرۆژە بودجەكانی وڵاتەکە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

بودجەكه‌ دەریدەخات کە نزیکەی لەسەدا 45 زیاترە لەوەی ساڵی رابردوو، تەنانەت پارەی زیاتر بۆ موچە دابین دەکات، لەنێویاندا ئەوانەی هەرێمه‌ كوردییه‌كه‌ی باکور.

نزیکەی لەسەدا 90ی بودجەکە لە داهاتی نەوتەوە دێت.

عێراق پێشبیندەکات رۆژانە 3.9 ملیۆن بەرمیل هەناردە بکات لە 2019، كه‌ بڕی 250,000 بەرمیل رۆژانە لە هەرێمی کوردستانه‌وه‌ ده‌بێت، به‌ نرخی ناوكۆیی 56 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

نرخی نەوت لەئێستادا 63 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێك.

کورتهێنانیش به‌ دووهێندە خه‌مڵێنراوه‌ كه‌ 23.1 ملیار دۆلاره‌ لەکاتێکدا وەبەرهێنان زیادیكردووه‌ بۆ 27.8 ملیار دۆلار.

پرۆژە یاسای بودجە لە تشرینی یەکەمدا بۆ پەرلەمان نێردرا بەڵام لەوکاتەوە مشتومڕی توندی لەبارەوە کراوە.

نوێنەرانی ئەو پارێزگایانەی لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە زیانیان بەرکەوتووە رەخنەیان لە بودجەکە گرت بەهۆی دابیننەکردنی پارەی پێویسته‌وه‌ بۆ بونیاتنانەوەی ناوچەکانیان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
0

0 كۆمێنت

رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین
Captcha