هه‌واڵه‌كانی عێراق

میدیای دەوڵەت: تەقینەوەیەك پایتەختی سوریا دەکاتە ئامانج

تەقینەوەی بۆمبێك (24 کانونی دووەم) گەڕەکێکی باکوری رۆژهەڵاتی پایتەختی سوریای کردە ئامانج کە سێیەم تەقینەوەی هاوشێوەیە لە ناوچەکانی ژێردەستی رژێمدا لە کەمتر لە هەفتەیەکدا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

ئاژانسی سانای دەوڵەت رایگەیاند: "تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە ناوچەی عەداوی لەڕێی بۆمبێكه‌وه‌ کە لەناو ئۆتۆمبیلێكدا چێنرابوو زیانی مادی لێکەوتەوە بەڵام زیانی گیانی نەبوو."

راپۆرتەکە دوایئەوە هات کە یەکشەممە یەکەم تەقینەوە لە دیمەشق لە ماوه‌ی زیاتر لە ساڵێك روویدا و ئۆتۆمبیلێکی مینڕێژکراویش سێشەممە کەسێکی لە لازقیەی پێگەی بەهێزی رژێم لە کەنار دەریا کوشت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500