هه‌واڵه‌كانی عێراق

زیاتر لە 2,000 کەس لە دوایین پێگەی داعش لە سوریا گوێزرانه‌وه‌

زیاتر لە 2,000 کەس، لەنێویاندا چەندین شەڕکەری رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) له‌ دوایین پێگەی گروپەکەیان لە رۆژهەڵاتی سوریا بەجێهێشت لە 24 کاتژمێری رابردوودا، ئاژانسی فرانس پرێس چوارشەممە (16 کانونی دووەم) رایگەیاند.

هێزەکانی سوریای دیموکرات دوایین هێرش بۆ سەر ئەو ناوچەیەی رۆژهەڵاتی روباری فورات ئەنجامدەدەن و چەندین پاسیان بۆ گواستنەوەی مەدەنیه‌كان و ئەو شەڕکەرانەی گیریان خواردووە دابینکردووە.

روانگەی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگەیاند: "سەرجەمی 2,000 کەس لەماوەی 24 کاتژمێردا هەڵهاتوون، لەنێویاندا 180 شەڕکەری داعش."

سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی لەرێگەی ئۆتۆمبیلی تایبەتی و ئەو پاسانەوه‌ كه‌ لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە دابینکراون، ئەوان بەرەو کەمپەکانی ژێردەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات رۆیشتوون.

هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لەلایەن هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە پشتیوانییان دەکرێت، لە ئەیلول هێرشێکیان ئەنجامدا بۆ وەدەرنانی داعش لە پاشماوه‌ی ئه‌وه‌ی رۆژانێك "خەلافەت"ێكی به‌رفراوانی لێ راگەیندرا لە 2014.

عەبدولڕەحمان وتی زیاتر لە 20,000 کەس لەسەرەتای کانونی یەکەمەوە ناوچەکەیان بەجێهێشتووە، لەنێویاندا شەڕکەری سوری، عێراقی، روسی و سۆماڵی هەن.

وتیشی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ به‌جێده‌هێڵن لەم رۆژانەی دواییدا زیادیکردووە، کە له‌ هه‌ینییه‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ 5,300 کەس، لەنێویاندا 500 شەڕکەری داعش.

هەزاران کەسیش پێشتر بەپێ هەڵهاتوون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500