هه‌واڵه‌كانی عێراق

نێردەی نوێ جەختده‌كات لە پێویستی چارەسەری شەڕی سوریا به‌ پشتیوانی نەتەوە یەکگرتووەکان

نێردەی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا پێنجشەممە (17 کانونی دووەم) کۆتایی بە یەکەم سەردانی بۆ ئەو وڵاتە هێنا، كه‌ بە شەڕ وێرانبووە و جەختی لە پێویستی چارەسەرێکی سیاسی کردەوە به‌ پاڵپشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ شەڕی هەشت ساڵە.

سەرچاوەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت دیپلۆماتکاری پێشکەوتووی نەرویج، جێیر پیدەرسن، کۆتایی بە سەردانە سێ رۆژیەکەی هێنا و بەرەو بەیروتی پایتەختی لوبنان رۆیشت.

نێردە نوێکە درەنگانی چوارشەممە لەسەر تویتەر وتی "کۆبوونەوەیەکی بەرهەمداری" لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوریا، وەلید موعەلیم، ئەنجامداوە لەکاتی مانەوەیدا لە دیمەشق.

وتیشی لە کۆبوونەوەکەدا، جەختی لە پێویستی "چارەسەرێکی سیاسی بە سەرۆکایەتی و خاوەندارێتی سوریا و پشتیوانی نەتەوە یەکگرتووەکان" کردۆتەوە.

پیدەرسن، کە هەفتەی رابردوو دەستی بەم کارە نوێیە کرد، چوارەمین نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ شەڕی سوریا دوای چەندین گەڕی شکستخواردووی وتوێژی ئاشتی بە پاڵپشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.

دوای دیمەشق، پیدەرسن وتی چاوی بە لیژنەی دانوستانی سوریا دەکەوێت کە گروپی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنی سوریایە.

وتیشی بەڵام "رازیبووە بەشێوەیەکی بەردەوام بگەڕێتەوە دیمەشق بۆ تاوتوێکردنی لایه‌نه‌ هاوبه‌شه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی پێشکەوتن لەسەر خاڵە ناکۆکەکان."

راگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەش پێنجشەممە رایگەیاند كه‌ موعەلیم ئامادەیی سوریای ده‌ربڕی بۆ "هاوکاریکردنی ئه‌و... لە ئەرکەکەیدا بۆ ئاسانکردنی گفتوگۆی سوری-سوری بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانی سوریا".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500