ژماره‌ی سه‌ربازانی بیانی له عێراق چواریه‌ك كه‌می كردووه له 2018، ئاژانسی فرانس پرێس سێشه‌ممه (15 كانوونی دووه‌م) رایگه‌یاند.
سه‌ره‌كوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی سێشه‌ممه وتی: "له كانونی دووه‌می 2018دا نزیكه‌ی 11,000 سه‌ربازی بیانی لێره هه‌بوون، نزیكه‌ی له سه‌دا 70یان ئه‌مه‌ریكین، ئه‌وانی دیكه هی وڵاته‌كانی دیكه‌ن."
ناوبراو وتی: "له كانونی یه‌كه‌مدا، ژماره‌كان نزمبوونه‌وه بۆ نزیكه‌ی 8,000، نزیكه‌ی 6,000یان سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكین."
عادل عه‌بدولمه‌هدی وتی دوای زیاتر له 12 مانگ له راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به‌سه‌ر "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)دا له عێراق، كه‌مبوونه‌وه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا روویدا.
وتی: "له مانگه‌كانی رابردوودا، كه‌مبوونه‌وه‌كه خێراتربووه و له دوو مانگی رابردوودا 1,000 سه‌رباز كه‌میكردووه."
داعش ئێستا له ناوچه‌یه‌كی بچوكی خۆرهه‌ڵاتی سوریا، كه دوور نیه له سنوری عێراق، قه‌تیسبووه، كه تیایدا هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له چه‌ندین هێرشدا به‌شداریانكردووه به پشتیوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له ئایاری ساڵی رابردووه‌وه.