سوپاسالاری سوپای پاسدارانی ئێران چوارشه‌ممه (16 كانوونی دووه‌م) رایگه‌یاند كه هیچ كشانه‌وه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئێران له سوریا روونادات، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ئاژانسی هه‌واڵی فارس لێداوانێكی لیوا موحه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری بڵاوكرده‌وه كه ده‌ڵێت: "ته‌واوی راوێژكاره سه‌ربازی و شۆڕشگێڕه‌كان، له‌گه‌ڵ كه‌ره‌سه‌ته و چه‌كه پێویسته‌كان بۆ راهێنان و به‌هێزكردنی چه‌كدارانی به‌رگریی ئیسلامی و بۆ پشتگیریكردنی خه‌ڵكی چه‌وساوه‌ی سوریا... له‌وێ ده‌مێننه‌وه."
ئه‌مه وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ سه‌ره‌كوه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو، كه سێشه‌ممه هۆشداریدایه ئێران بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سوریا.
ئیسرائیل به‌ڵێنیداوه كه رێگریبكات له ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی ئێران له سوریادا، كه ئێران ئێستا له‌گه‌ڵ روسیا و حیزبوڵای لوبنان پشتگیری سه‌رۆكی رژێمه‌كه، به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات.
له دانپێدانانێكی ده‌گمه‌ندا یه‌كشه‌ممه، ناتانیاهو وتی كه ئیسرائیل سه‌دان جار هێرشیكردۆته سه‌ر شوێنه‌كانی ئێران و حیزبوڵا له سوریا، له نێویاندا "ئه‌و جبه‌خانانه‌ی كه چه‌ندین چه‌كی ئێرانیان تێدایه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق" له رۆژه‌كانی كۆتایی هه‌فته‌دا.
تاران نكۆڵیده‌كات له ناردنی سه‌رباز بۆ شه‌ڕ له سوریا. راشیده‌گه‌یه‌نێت كه ته‌نها راوێژكاری سه‌ربازی و چه‌كداری میلیشیای دابینكردووه له چه‌ندین وڵاتی جیاواز.