نزمبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و نه‌بوونی چاودێریی پزیشكی بوونه‌ته‌هۆی كوشتنی لانیكه‌م 15 منداڵی ئاواره له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سێشه‌ممه (15 كانوونی دووه‌م) رایگه‌یاند.
رێكخراوی منداڵانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (یونیسێف) رایگه‌یاند كه هه‌شت له منداڵه‌كان مردوون له ئه‌نجامی نزمبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له كه‌مپی رو‌كبان له باشوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا و حه‌وت منداڵه‌كه‌ی دیكه‌ش له كاتی ئاواره‌بوونه‌كه‌دا له مۆڵگه‌ی تووندڕه‌وه‌كان له هه‌جین، ئه‌وپه‌ڕی باكور، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌ری هه‌رێمیی یونیسێف، گیرت كاپێلایه‌ر وتی: "نزمبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و خراپی بارودۆخی ژیانكردن له رو‌كبان... به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ژیانی منداڵان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه."
ناوبراو وتی: "ته‌نها له یه‌ك مانگدا، لانیكه‌م هه‌شت منداڵ -- كه زۆربه‌یان له‌ژێر ته‌مه‌نی چوار مانگی‌دا بوون و منداڵترینیان ته‌ه‌مه‌نی ته‌نها یه‌ك كاتژمێر بووه -- مردوون."
كاپێلایه‌ر روونیكرده‌وه كه نزمبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له كه‌مپه چۆڵه پشتگوێخراوه‌كاندا له سه‌ر سنووری ئه‌رده‌ن، كه تیایدا له‌سه‌دا 80 ی 45,000 دانیشتوانه‌كه‌ی ژن و منداڵن، رێژه‌ی مردنی كه‌مته‌مه‌نه‌كانی به‌رزكرده‌وه.
ئه‌و سه‌رمایه‌ی كه ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه كاریگه‌ریی گه‌وره‌شی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵهاتنی خه‌ڵكه‌كه له‌و شه‌ڕه‌ی له مۆڵگه‌ی هه‌جین له خۆرهه‌ڵاتی سوریا له ئارادایه.
ناوچه‌كه‌ی نزیك سنووری عێراق چه‌ندین شه‌ڕی چڕی به‌خۆیه‌وه بینیوه له‌نێوان چه‌كدارانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلام" (داعش)، كه دواهه‌مین پاشماوه‌كانی "خه‌لافه‌ت"ه‌كه‌یان ده‌پارێزن، له‌گه‌ڵ هێزه كوردییه‌كان به پشتیوانی ئاسمانیی هاوپه‌یمانان.
به‌گوێره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، زیاتر له 10,000 كه‌س له كانونی یه‌كه‌مه‌وه ناوچه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه.
كاپێلایه‌ر وتی: "ئه‌و خێزانانه‌ی به‌دوای سه‌لامه‌تیدا ده‌گه‌ڕێن رووبه‌ڕووی سه‌ختی ده‌بنه‌وه له‌كاتی به‌جێهێشتنی شه‌ڕگه‌كاندا و بۆ ماوه‌ی چه‌ندین رۆژ له‌و سه‌رمایه‌دا چاوێڕێده‌كه‌ن به‌بێ هه‌بوونی هیچ په‌ناگه‌یه‌ك و پێداویستییه‌كه‌ی سه‌ره‌تایی."
ناوبراو وتی: "ئه‌م گه‌شته ترسناك و سه‌خته حه‌وت منداڵی كوشتووه -- زۆربه‌یان له‌ژێر ته‌مه‌نی یه‌كساڵییه‌وه‌ن" له هه‌جین.