هه‌واڵه‌كانی عێراق

عێراق پێگەکانی داعش دەکاتە ئامانج لە سوریا

کۆبوونەوەیەکی چەکدارانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لەنزیك شارۆچکەی سوسەی سەر سنووری سوریا، هەشت کیلۆمەتر لەدووریی سنووری عێراقه‌وه‌، کرایە ئامانج، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بادیە و ئەلجەزیرەی سوپای عێراق هەینی (11 کانونی دووەم) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، موقەدەم ئەحمەد عوبێدی، بە دیارونای وت: "بەهەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێزەکانی عێراق تۆپبارانی قورسیان بەکارهێنا بۆ بەئامانجگرتنی کۆبوونەوەیەکی داعش لەنزیك شارۆچکەی سوسەی پارێزگای دێرە زووری سوریا، بەپشتبەستن بە زانیاری هەواڵگیری سەبارەت بە چالاکی دوژمنکارانە کە لەوانەیە ئاسایشی عێراق بكه‌نه‌ ئامانج."

وتیشی: "بۆمبارانه‌كان ورد بوون و چەندین تیرۆرستیان کوشت و پێگەیەکی گرنگیشیان تێکشکاند."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500