لانیکەم مەدەنیەك کوژرا و 16 کەسی تریش برینداربوون بەپێ ئامارە سەرەتاییەکان بەهۆی هێرشی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوهوه لەبەردەم دەرگای بازاڕێكی سهربهتاڵدا لە رۆژئاوای ئەنبار، ناوەندی میدیای ئەمنی لە بەغدا هەینی (11 کانونی دووەم) رایگەیاند.
ناوەندە میدیاییەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "ئۆتمبیلێك کە تەقەمەنی بارکردبوو لەبەردەم بازاڕێكی سهربهتاڵدا لەناوەڕاستی قائیم تەقیەوە و کەسێکی کوشت و 16 كهسی تریشی بریندارکرد، لەنێویاندا چوار ئەندامی هێزە ئەمنیەکان."
بەیاننامەکە راشیگەیاند: "دوای ئەو هێرشە ترسنۆکانەیه کە ئاسایشی شارەکە و دانیشتوانی کردە ئامانج، هێزە ئەمنیەکان دەستیانكرد به ئۆپەراسیۆنێکی گەورە بۆ دۆزینەوەی ئەوانەی تێوەگلاون."