هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەتەوە یەکگرتووەکان: 25,000 کەس بەهۆی توندوتیژییەوە هەڵدێن لە رۆژهەڵاتی سوریا

نزیکەی 25,000 کەس بەهۆی هەڵگیرسانی توندوتیژییەوە لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا لە رۆژهەڵاتی سوریا هەڵهاتوون، نەتەوە یەکگرتووەکان هەینی (11 کانونی دووەم) رایگەیاند.

زۆربەی ناسەقامگیرییەکە دەوروبەری هەجینی پارێزگای دێرە زووری گرتۆتەوە کە دوایین شارۆچکەی ژێردەستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بوو هەتا لە کانونی یەکەم لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە گیرا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

کۆمسیۆنی باڵای ئاوارەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند كه‌ پێکدادان و هێرشی ئاسمانی 25,000 کەسی ناچارکردووە پەناببەنە بەر کەمپ یان ئۆردوگا نافەرمییەکان، هەندێکجار دوای بەسەربردنی چەندین شەو لە بیاباندا لەبەر سەرمای سەخت و بەبێ دەستڕاگەیشتن بە خۆراك و ئاو.

ئاژانسەکە هۆشداریدا سەبارەت بە "به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نی" لە ناوچەکەدا.

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند كه‌ نزیکەی 2,000 مەدەنی لە هەجین گیریانخواردووە کە شەڕ تیایدا بەردەوامە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات لەئێستادا لە پێشڕەویدان بەرەو دوایین حەشارگەی ژێردەستی داعش لە دۆڵی روباری فورات.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە لە ناوچەکەدا پاڵپشتییان دەکات هەینی رایگەیاند كه‌ دەستیانکردووە بە کشانەوەی هێزەکانیان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500