هه‌واڵه‌كانی عێراق

رۆژنامەنوسێکی ئەلحورە تیرۆرکرا لە بەغدا

چەند چەکدارێکی نەناسراو چوارشەممە (9 کانونی دووەم) سەمیر عەلی شەکارەیان تیرۆرکرد لە تەریق قەناحی رۆژهەڵاتی بەغدا، كه‌ یاریدەدەرێكی وێنه‌گری رۆژنامەوانی بوو له‌ کەناڵی ئەلحورە کاریدەکرد، پۆلیسی عێراق پێنجشەممە رایگەیاند.

موقەدەم ریاز دراجی لە پۆلیسی رەسافە بە دیارونای وت: "چەکدارەکان شەوی رابردوو هێرشیان کرده‌ سەر ئۆتۆمبیلێك کە شەکارەی تێدابوو، فیشه‌كیان نا به‌سه‌ریه‌وه‌."

وتیشی: "پۆلیس لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی هێرشەکە دەکات."

ئەلحورە لەزاری پۆلیسەوە رایگەیاند كه‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ی شەکارە و کەلوپەلەکانی و مۆبایلەکەی دیارنه‌ماون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500