هه‌واڵه‌كانی عێراق

60 بۆمبی دەستکرد پوچەڵکرانەوە لە باشوری فەلوجە

هێزەکانی عێراق 60 بۆمبی دەستکردیان دۆزیەوە لە هەڵمەتێکدا کە لەلایەن هێزە عێراقیەکانەوە لە 24 کاتژمێری رابردوودا ئەنجامدرا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژئاوای ئەنباری سەر بە سوپای عێراق، لیوا سەعد حەربیە، پێنجشەممە (10 کانونی دووەم) وتی.

وتیشی: "هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی گەورەیان به‌كۆتایی گه‌یاند بۆ پاککردنەوە و پشکنینی ناوچەیەكی زیاتر لە 20 کیلۆمەتری لە نەعیمیەی باشوری فەلوجە."

هەروەها وتی هێزەکان 60 بۆمبی دەستکردی بەرهەمی نێوخۆییان دۆزیەوە کە له‌ رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بەجێمابوون.

حەربیە وتی: "هەندێکیان پوچەڵکرانەوە و ئەوانی تریش بەشێوەیەکی کۆنترۆڵکراو تەقێنرانەوە."

حەربیە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە فەلوجە وتی: "هێزە ئەمنیەکان بەردەوامدەبن لە لابردنی هەموو شوێنپێکانی داعش و گەڕان بەدوای حەشارگەكانی تەقەمەنی گروپەکەدا."

وتیشی: "چەند گومانلێکراوێك دەستگیرکران و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت سەبارەت بە گومانی چالاکی تیرۆرستی."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500