وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایك پۆمپیۆ، پێنجشەممە (10 کانونی دووەم) داوایکرد کۆتایی بە کێشەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بهێنرێت و پاشەکشە بە هەژمونی تاران بکرێت و بەڵێنی دا "دوایین پۆستاڵی ئێرانی وەدەربنێت" لە سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
پۆمپیۆ لە گوتارێکدا لە قاهیرە لەکاتی سەردانێکیدا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ دڵنیاکردنەوەی هاوپەیمانەکانی سەبارەت بە پلانەکانی ئەمریکا لە کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا، وتی: "کاتی ئەوەیە ناکۆکیە کۆنەکان کۆتاییان بێت لەپێناوی باشتربوونێكی گەورەتری ناوچەکەدا."
وتیشی ئەمریکا "دیپلۆماسی بەکاردێنێت و لەگەڵ هاوبەشەکانمان کاردەکەین بۆ وەدەرنانی دوایین پۆستاڵی ئێرانی" لە سوریا و هەوڵەکان چڕدەکەینەوە "بۆ هێنانەکایەی ئاشتی و سەقامگیری بۆ خەڵکی سوریا کە دەمێکە ئازار دەچێژن".
پۆمپیۆ جەختیکردەوە لهوهی هێزە سەربازیەکانی ئەمریکا سوریا بەجێدەهێڵن و وتی "بڕیاری کشانەوەی هێزەکانمان" لەلایەن سەرۆك دۆناڵد ترەمپەوە دەرکراوە. "ئێمە ئەوە دەکەین. ئێمە هێزەکانمان، هێزە سەربازیەکانمان، لە سوریا دەکشێنینەوە و بەردەوامییش دهبین له هەڵمەتی تێکشکاندن لەلایەن ئەمریکاوە."
ئەو دیپلۆماتکارە باڵایەی واشنتۆن ئێوارەی چوارشەممە گەیشتە قاهیرە لە درێژترین گەشتیدا لەوکاتەوەی ساڵی رابردوو ئەو پۆستەی وەرگرت، کە پێشتریش بۆ ئەردەن و بەغدا و هەولێر چووە.
ئەم گەشتە خێرایە پۆمپیۆ دەباتە وڵاتانی کەنداویش، لەنێویاندا ئیمارات، بەحرەین، قەتەر، و سعودیە.
لەکاتی گەیشتنیدا بە قاهیرە، وەزارەتی دەرەوە وڵاتەکەی له قهڵهمدا به "هاوبەشێکی هەمیشەیی لە شەڕی دژی تیرۆریزمدا و دەنگێکی ئازا لە کپکردنی ئهو ئایدۆلۆژیا توندڕەوه ئیسلامییهی هانی دەدات".