تەحریر شام پێنجشەممە (10 کانونی دووەم) دەست بەسەرداگرتنی باکوری ئیدلیبی راگەیاند کە دوایین قەڵای سەرەکیی ئۆپۆزسیۆنە لە رێکەوتنێکدا کە کۆتایی بە شەڕێكی چەند رۆژە هێنا لەگەڵ باڵە رکابەرەکانیدا.
ئەو هاوپەیمانییه توندڕەوە رێکەوتنی ئاگربەستی ئیمزاکرد لەگەڵ ئهوهی ماوهتهوه له هاوپهیمانییه رکابەرهكهی، بهرهی رزگاری نیشتمانی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
رێکەوتنەکە، کە کۆپییەکی لە میدیا نێوخۆییەکاندا بڵاوکرایەوە، دەستبەجێ کۆتایی بە شەڕی نێوان تەحریر شام و بەرەی رزگاری نیشتمانی دێنێت کە راستەوخۆ لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت.
حکومەتی رزگاری نیشتمانی کە لەلایەن تەحریر شامەوە دامەزراوە، ئێستا زۆربەی پارێزگای ئیدلیب و چەند بەشێکی پارێزگا دراوسێكانی، حەلەب و حەمای، لەژێردەستدایە.
رێککەوتنەکە پاشەکشەی باڵەکانی ئەحرار شام و سوقور شام پیشاندەدات، لهكاتێكدا ئەو ناوچانەی جاران لەژێردەستیاندابوو دەکەونە ژێردەستی ئیدارەی تەحریر شامهوه.
لەنێو ئەو ناوچانەدا هەردوو شارۆچکەی سەرەکی ئەریحا و مهعەرەت نوعمان هەن.