هێزه‌كانی پاسه‌وانی سه‌ر سنووری عێراق دوو چه‌كداری "ده‌وڵاتی ئیسلامی" (داعش)یان ده‌ستگیركرد كه هه‌وڵیانده‌دا له سوریاوه بچنه‌ناو خاكی عێراقه‌وه له به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه (9 كانونی دووه‌م)، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌رسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند.
فه‌رمانده نه‌جمه‌دین كه‌ریم جبوری به دیارونای وت هێزه عێراقییه‌كان "رێگه‌یاندا دوو چه‌كداره‌كه سنوور ببه‌زێنن و دواتر هێرشێكی كتوپڕیان ئه‌نجامدا و له ره‌بیعه ده‌ستگیریانكردن."
ناوبراو وتی: "ئه‌وان بۆ لێكۆڵینه‌وه براون بۆ بنكه‌یه‌كی ده‌ستگیركردنی ئه‌منی."
وتیشی وه‌ك به‌شێك له هه‌مان ئۆپه‌راسیۆن، هێزه‌كانی عێراق حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی داعشیان دۆزییه‌وه، كه بڕێكی زۆر ته‌قه‌مه‌نیی له‌نێودابوو، ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانی ناویشیدا.