دادگایه‌كی ئه‌ڵمانی چوارشه‌ممه (9 كانونی دووه‌م) فه‌رمانیدا به راده‌ستكردنی گومانلێكراوێكی سوری به هۆڵه‌ندا كه پلانی "تاوانێكی تیرۆریستی" هه‌بووه له‌وێ له‌گه‌ڵ چوار تاوانباری دیكه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
سورییه 26 ساڵه‌كه له شاری ماینزی ئه‌ڵمانیا ده‌ستگیركرا له 29 كانونی یه‌كه‌م، كه له هه‌مان رۆژدا چوار گومانلێكراوی هاوبه‌شی هه‌مان پلان ده‌ستگیركران له شاری رۆته‌ردامی هۆڵه‌ندا.
پۆلیسی هۆڵه‌ندا له‌وكاته‌دا رایگه‌یاند كه پیاوه‌كان گومانیانلێكرابوو "به‌شداربن له ئاماده‌كردنی تاوانێكی تیرۆریستی‌دا"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر بدات.
دادگای باڵای هه‌رێمی له كۆبلێنتز له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه داواكاریی به‌رپرسانی هۆڵه‌ندای په‌سه‌ندكرد ده‌رباره‌ی راده‌ستكردنی گومانلێكراوه سورییه‌كه.
داواكاری كۆبلێنتز، یۆرگن براوه‌ر له به‌یاننامه‌یه‌كی جیاوازدا وتی كه وا بڕیاره راده‌ستكردنه‌كه "سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو" ئه‌نجامبدرێت.