كازاخستان چوارشه‌ممه (9 كانوونی دووه‌م) رایگه‌یاند كه ده‌یان هاوڵاتی، له‌نێویاندا منداڵ، له سوریاوه گوێزراونه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك "بارمته" له وڵاته‌كه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی كازاخستان، له 2011ه‌وه سه‌دان كازاخستانی وڵاته‌كه‌یان به‌جێهێشتووه بۆ ئه‌وه‌ی بچنه‌پاڵ گروپه چه‌كداره‌كان له سوریا.
سه‌رۆكی كازاخستان، نورسوڵتان نازاربایڤ وتی: "له 6 كانونی دووه‌می ئه‌مساڵدا... 47 هاوڵاتیی كازاخستانی، كه 30 كه‌سیان منداڵن، له سوریاوه گوێزراونه‌ته‌وه."
نازاربایڤ وتی: "ئه‌وان فریودرابوون بۆئه‌وه‌ی بچنه ئه‌و وڵاته پڕ له قه‌یرانه كه له‌وێش له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه وه‌ك بارمته ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون."
وتیشی: "ئێمه به‌رده‌وامده‌بین له كاركردن له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه (بردرابوون بۆ) مه‌یدانێكی شه‌ڕ به‌بێ ویستی خۆیان." به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌كی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئاشكرابكات.
له 2014، كاردانه‌وه‌ی به‌پرسانی كازاخستان بۆ ڤیدیۆیه‌كی پڕوپاگانده‌ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كه راهێنانی سه‌ربازانی منداڵی كازاخستانی پیشانده‌دا، ئه‌وه‌بوو كه رێی به میدیاكان نه‌دا ڤیدیۆكه بڵاوبكه‌نه‌وه.
كازاخستان چه‌ندین گفتۆگۆی له‌سه‌ر سوریا رێكخستووه به نێوه‌ندگیریی ئێران و روسیا و توركیا له ده‌ستپێكی 2017ه‌وه.
له گه‌ڕی گفتوگۆكاندا دانوستانكارانی رژێمی سوریا و یه‌كه ئۆپۆزسیۆنه چه‌كداره‌كانیان تێدابوو، به‌ڵام دانوستانكارانی گروپه چه‌كداره‌كانی وه‌ك داعشیان تێدانه‌بوو.