http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/newsbriefs/2019/01/09/newsbrief-01

پۆمپیۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقدا كۆده‌بێته‌وه‌ له‌ سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌ندراودا بۆ به‌غدا

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق كۆبووه‌وه‌ له‌ سه‌ردانێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا بۆ به‌غدا له‌ چوارشه‌ممه‌دا (9 كانونی دووه‌م)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.

له‌ به‌غدا، پۆمپیۆ چاوی به‌ چه‌ندین به‌رپرسی باڵا كه‌وت له‌ نێویاندا سه‌ره‌كوه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدی و سه‌ره‌ككۆمار به‌رهه‌م ساڵح.

پۆمپیۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌یامنێرانی نه‌دایه‌وه‌ ده‌رباره‌ی پلانه‌كانی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا، به‌ڵام ساڵح وه‌ڵامیدایه‌وه‌ كه‌ به‌غدا ده‌یه‌وێت واشنتۆن به‌ چالاكی بمێنێته‌وه‌.

ساڵح وتی: "ئێمه‌ پشتیوانی ئه‌مریكامان پێویستده‌بێت." هه‌روه‌ها "سوپاسی ئه‌مریكاشی كرد بۆ پشتیگیرییه‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌".

ساڵح وتیشی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) "له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌ تێكشكاوه‌، به‌ڵام ئه‌ركه‌كه‌ كۆتایی نه‌هاتووه‌."

پۆمپیۆ له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو بۆئه‌وه‌ی داوا له‌ هاوپه‌یمانانیان بكات به‌رده‌وامبن له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی "مه‌ترسییه‌ گه‌وره‌كان"ی ئێران و داعش.

له‌ عه‌ممانه‌وه‌ به‌ره‌وه‌ به‌غدا به‌ڕێكه‌وت و بڕیاره‌ سه‌ردانی قاهیره‌، مه‌نامه‌، ئه‌بوزه‌بی، دۆحه‌، ریاز، موسكات و كوێتیش بكات له‌ یه‌كێك له‌ درێژترین سه‌ردانه‌كانیدا له‌وكاته‌وه‌ی ساڵی رابردوو پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
0
0
Di icons no

0 كۆمێنت

رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین Captcha