دوو چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ده‌ستگیركران له به‌غدا، كه یه‌كێكیان داواكراوبوو له‌سه‌ر ئه‌نجدامدانی "چه‌ندین تاوان"، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق سێشه‌ممه (8 كانوونی دووه‌م) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه، لیوا سه‌عد مه‌عه‌ن به دیارونای وت: "هێزێكی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌ت شه‌وی رابردوو ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاستی باڵای ئه‌نجامدا و دوو چه‌كداری داعشی له خۆرئاوا و باكوری به‌غدا ده‌ستگیركرد كه هاوكاریی داعشیان كردبوو له‌كاتی كۆنترۆڵكردنی شاره‌كانی خۆرئاوای عێراقدا له‌لایه‌ن گروپه‌كه‌وه."
ناوبراو وتی: "یه‌كێك له تیرۆریسته‌كان داواكراوه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاوانی جۆراوجۆر."
وتیشی: "ئه‌وان له رێگه‌ی چاودێریكردنی ئه‌منییه‌وه ئاشكراكران و سوپاس بۆ هاوكاریی خزمانی یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كان كه به‌هۆی تاوانه‌كانییه‌وه حاشایان لێكردبوو."