پۆلیسی عێراقی له پارێزگای ئه‌نبار هێرشێكی تیرۆریستیی پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه كه هه‌وڵدرا به ئۆتۆمبیلێكی باركراو به ته‌قه‌مه‌نی بكرێت له خۆرئاوای ره‌مادی، پۆلیسی سێشه‌ممه (8 كانوونی دووه‌م) رایگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی ئه‌نبار، لیوا هادی كه‌سار رزهیج به دیارونای وت هێزه ئه‌منییه‌كان رێگرییانكرد له بارهه‌ڵگرێكی پڕ له ته‌قه‌مه‌نی كه خاڵێكی پشكنینی هاوبه‌شی نێوان پۆلیس و سوپا بكاته ئامانج له ناوچه‌ی 160 كیلۆ.
ناوبراو وتی: "خۆكوژه‌كه ته‌قه‌ی لێكرا كاتێك ره‌تیكرده‌وه بوه‌ستێت، ئه‌وه‌ش بووه هۆی گۆڕینی ئاراسته‌ی بارهه‌ڵگره‌كه." وتیشی ته‌قه‌مه‌نییه‌كان پوچه‌ڵكرانه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ستپێكراوه بۆ ناسینه‌وه‌ی خۆكوژه‌كه.