خۆكوژێكی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) هێرشیكرده سه‌ر ناوه‌ندێكی هێزه كوردییه‌كان له شاری ره‌قه‌ی باكوری سوریا دووشه‌ممه (7 كانونی دووه‌م)، ئه‌مه‌ش بووه هۆی كوشتنی چوار مه‌ده‌نی و شه‌ڕڤانێكی دژه داعش، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه هێرشكاره‌كه دوای ئه‌وه‌ی چووبووه ناو ناوه‌نده‌كه‌وه، خۆی ته‌قاندبووه‌وه، كه له‌لایه‌ن یه‌كینه‌ی پاراستنی گه‌لی كورده‌كانه‌وه به‌ڕێوده‌برێت.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان وتی: "خۆكوژێك كه پشتێنێكی بۆمبڕێژكراوی به‌ستبوو له‌ناو ناوه‌ندێكی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لدا خۆی ته‌قانده‌وه دوای ته‌قه‌لێكردنی له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی به‌رده‌رگای ناوه‌نده‌كه‌وه."
وتی لانیكه‌م چوار مه‌ده‌نی و شه‌ڕڤانێكی یه‌كینه‌ی پاراستنی گه‌ل له هێرشه‌كه‌دا كوژران.
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل به‌شی سه‌ره‌كی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات پێكده‌هێنن، هاوپه‌یمانییه‌كی عه‌ره‌ب-كورد كه شه‌ڕده‌كه‌ن بۆ وه‌ده‌رنانی داعش له دواهه‌مین مۆڵگه‌ی له خۆرهه‌ڵاتی سوریا.
داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه راگه‌یاند له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌ڕێی ئاپی ته‌له‌گرامه‌وه.
به‌پشتیوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له هه‌فته‌كانی رابردوودا پێشكه‌وتنیان بهدهستهێندا له‌دژی داعش له دواهه‌مین مۆڵگه‌ی گروپه‌كه له پارێزگای دێره‌زور له خۆرهه‌ڵات.