توندڕه‌وێكی فه‌ره‌نسی له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بوو دووشه‌ممه (7 كانونی دووه‌م) بۆ دادگاییكردنی له‌سه‌ر كوشتنی چوار كه‌س له مۆزه‌خانه‌یه‌كی جوله‌كاكان له برۆكسل له 2014 دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
مه‌هدی نیموچی رووبه‌ڕووی سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر تاوانی كوشتنه‌كه‌ی پایته‌ختی به‌لجیكای له 24 مه‌ی 2014 به‌سه‌ردا بسه‌پێت، كه دوو گه‌شتیار، خۆبه‌خشێك و كارمه‌ندێكی پرسگه‌ی له مۆزه‌خانه‌كه كوشت.
دادگای تاوانه‌كان له برۆكسل دووشه‌ممه لیژنه‌یه‌كی 12 ئه‌ندامیی هه‌ڵبژارد پێش ده‌ستپێكردنی ته‌واوی لێپرسینه‌وه‌كه له پێنجشه‌ممه‌دا.
زیاتر له 100 شایه‌تحاڵ ئاماده ده‌بن له‌به‌رده‌م دادگادا بۆ شایه‌تیدان، كه تیایدا خێزانی قوربانییه‌كان و سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی جووه‌كان ئاماده‌ده‌بن و ده‌كرێت تا كۆتایی شوبات بخایه‌نێت.
نیموچی دوای شه‌ش ڕۆژ له هێرشه‌كه له شاری سه‌رده‌ریای مارسیلی فه‌ره‌نسا ده‌ستگیركرا.
خۆی وتی كه پێش هێرشه‌كه شه‌ڕی كردووه له سوریا وه‌ك به‌شێك له یه‌كه‌یه‌كی توندڕه‌و، هه‌روه‌ها تاوانباریشه به تاوانی سه‌ركرده‌بوونی له رفاندنی رۆژنامه‌وانانی فه‌ره‌نسی.
لێكۆڵینه‌وه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌و له 2013 بۆ 2014 له سوریا بووه، له‌وێش نه‌جم لاچۆراوی بینیوه، كه ئه‌ندامی ئه‌و بانده بووه كه به‌رپرسبوون له ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كان له برۆكسل كه بووه هۆی كوشتنی 32 كه‌س له ئازاری 2016.
هه‌مان باندی برۆكسل گومانلێكراون به هه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی و ناردنی تووندڕه‌وه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی كۆكوژییه‌كه‌ی پاریس له 13 تشرینی دووه‌می 2015، كه تیایدا 130 كه‌س كوژران و سه‌دان كه‌سیش برینداربوون.
"ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) به‌رپرسیارێتی هه‌ردوو هێرشه‌كه‌ی له ئه‌ستۆگرت.