سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنی سوریا یه‌كشه‌ممه (6 كانونی دووه‌م) داوای له سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی كرد كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك به‌شار ئه‌سه‌د نه‌به‌ستن، نیگه‌رانییه‌كانیشیان باسكرد ده‌رباره‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی رژێمی دیمه‌شق بۆ ناو كۆمكاری عه‌ره‌بی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
دوای چه‌ندین ساڵ له په‌یوه‌ندیی سارد، ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو مانگی رابردوو بۆ جارێكی دیكه كونسوڵخانه‌ی خۆی له پایته‌ختی سوریا كرده‌وه، به‌دوایدا به‌حره‌ینیش هه‌مان كاری ئه‌نجامدا.
ناسر حه‌ریری، سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆن كه له ریاز له تاراوگه ده‌ژی، به په‌یامنێرانی وت: "لامان سه‌یره كه براكانمان خه‌ریكه ده‌گه‌ن به ڕێكه‌وتن و په‌یوه‌ندی دروستده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژێمه."
ناوبراو وتیشی: "هیوادارین براكانمان، سه‌ركرده‌یكانی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان، ده‌ستبه‌رداری خه‌ڵكی سوریا نه‌بن." داواشی لێ‌كردن به بڕیاره‌كانیاندا بچنه‌وه.
له نزیكه‌ی هه‌شت ساڵی شه‌ڕی سوریادا، به‌ربه‌رانیكه‌رانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د نائومێدانه چاودێریده‌كه‌ن له‌كاتێكدا حكومه‌ته‌كه‌ی خۆی ئاماده‌كردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه.
به‌پشتگیری روسیا و ئێران، حكومه‌تی سوریا چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن و توندڕه‌وانی له به‌شه گه‌وره‌كانی سوریا وه‌ده‌رنا و ئێستا كۆنترۆڵی دوو له‌سه‌ر سێی وڵاته‌كه‌ی كردۆته‌وه.
كۆمكاری عه‌ره‌بی ئه‌ندامێتی سوریای هه‌ڵپه‌سارد له تشرینی دووه‌می 2011.
زۆربه‌ی وڵاتانی كه‌نداو كونسوڵخانه‌كانیان داخست له 2012.
به‌ڵام چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی سه‌رقاڵی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیانن له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌نجامێكی باشیان به‌ده‌ستهێنا له شه‌ڕه‌كه‌دا، به ئامانجی پته‌وكردنی كاریگه‌رییان له وڵاته‌كه‌دا.