هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق 4 تونێلی داعش تێکدەشکێنن لە موسڵ

هێزەکانی عێراق تونێلەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان تێکشکاند لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی نێوان پۆلیس و سوپادا لە موسڵ، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، پێنجشەممە (3 کانونی دووەم) رایگەیاند.

فەرماندەی فەرماندەییەکە، نەجمەدین کەریم جبوری، بە دیارونای وت: " لە 24 کاتژمێری رابردوودا چوار تونێلی داعش تێکشکێنران، لەنێویاندا تونێلێکی 1,000مەتر درێژ کە تەقەمەنی تێدابوو."

وتیشی هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی نوێیان دەسپێکرد بۆ گەڕان بەدوای ئەو تونێلانەدا كه‌ گروپەکە بۆ خۆحەشاردان و هەڵگرتنی چەك لە بادوش و ئەسکی موسڵ هه‌ڵیكه‌ندوون.

جبوری وتی ئەوان "پێنجشەممە و هەینی بەردەوام دەبن لە کێوماڵکردنی ناوچەکانی دەوروبەر بۆ دڵنیابوون لەوەی هیچ تونێلێکی داعش لەوێ نەماوە".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500