هه‌واڵه‌كانی عێراق

8 سەرکردەی داعش دەستگیرکران لە کەرکوك

هێزەکانی عێراق هەشت سەرکردەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە کەرکوك و دەوروبەری دەستگیرکرد، وەزارەتی بەرگری عێراق چوارشەممە (26 کانونی یەکەم) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتەکە، لیوا سەعد مەعەن، لە بەیاننامەیەکدا وتی: "هێزەکانی دژە تیرۆر و یەکەکانی پۆلیسی نێوخۆیی بە پشتبەستن بە چاودێریی بەردەوام ئۆپەراسیۆنێکی گەورەیان ئەنجامدا کە بووە هۆی دەستگیرکردنی هەشت تیرۆرستی داعش."

وتیشی: "دەستگیرکراوان بەتۆمەتی تیرۆریزم داواکرابوون و لە قەزای حەویجەوە بۆ ناوەڕاست و دەوروبەری کەرکوك هەڵهاتبوون دوایئەوەی شارۆچکەکە ئازادکرا."

هەروەها وتی: "ئەوان هەموویان لە هێرشی تیرۆرستی تێوەگلاون، لەنێویاندا کوشتن، دەربەدەرکردنی زۆرەملێیی و هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنیەکان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500