هەزاران مەدەنی، بەزۆری کەسوکاری شەڕکەرە توندڕەوەکان، لە دوایین پێگەی بەهێزی گروپی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە رۆژهەڵاتی سوریا هەڵدێن، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە (27 کانونی یەکەم) رایگەیاند.
بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ، 11,500 کەس لە ناوچەکە هەڵهاتوون لەوکاتەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات هێڵی بەرگری داعشیان شکاند و دوو هەفتە لەمەوبەر هەجینی پێگەی سەرەکی توندڕەوانیان گرت.
روانگەکە رایگەیاند: "شەوی رابردوو گەورەترین کۆڕەوی بەخۆیەوە بینی" لە دەستپێکی هێرشێکی فراوانهوه دژی داعش لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە لە ئەیلول.
گروپە توندڕەوەکه پێشتر زۆربەی ناوەندەکانی له شارهكاندا لەدەستدا لە 2018 بەڵام تووند مشتی گیركدبوو له ناوچە دوورەدەستەکان لە دۆڵی روباری فورات.
هێزەکانی سوریای دیموکرات لە 10 ئەیلول ئۆپەراسیۆنێکیان بە بەشداری 15,000 شەڕکەر ئەنجامدا بۆ تێکشکاندنی دوایین پێگەی توندڕەوان، کە بە مۆڵگهی هەجین ناسراوە.
هاوپەیمانێتیە عەرەب-کوردەکە لە 14 کانونی یەکەم هەجینیان گرت.
سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی: "زۆربەی ئاوارەکان کەسوکاری داعشن."
وتی لەگەڵ ئەوەشدا شەڕکەران هەوڵدەدەن خۆیان لەگەڵ مەدەنیهكان تێکەڵبکەن بۆ پاراستنی ژیانیان و هێزەکانی سوریای دیموکراتیش توانیویانە تائێستا 700 کەسیان دەستگیربکەن.
هەروەها وتی لەو کاتەوەی هەجین گیراوە، ئەندامانی داعش نەیانتوانیوە بەرگری لە پێگەکانیان بکەن و بەخێرایی دەکشێنەوە.
داعش هێشتا گوندەکانی شەعفە و سوسە و هەندیك خاڵی کەمی لە رۆژهەڵاتی کەناری فورات لەژێردەستدا ماوە.
عەبدولڕەحمان وتی پێشبینی دەکات دوایین بهشی پاشماوهی ئهو "خەلافەت"ه بهرفراوانه كه به بهشێكی زۆر له خاكی نێوان عێراق و سوریادا بڵاوبووبووهوه، لە رۆژانی داهاتوودا تێکبشکێت.