به‌رپرسانی عێراق 88 ئه‌كاونتیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان سڕییه‌وه كه پشتگیری گروپه تیرۆریستیه‌كانیان ده‌كرد، ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق سێشه‌ممه (25 كانوونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
وته‌بێژ لیوا سه‌عد مه‌عه‌ن له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "تیمێكی ته‌كنیكی له به‌ڕێوبه‌رێتی ته‌كنه‌لۆژیا و زانیاریی ئاژانسی هه‌واڵگریی وه‌زاره‌تی ناوخۆ 88 ئه‌كاونتی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان سڕییه‌وه كه پشتگیری گروپه تیرۆریستیه‌كان و ئایدۆلۆژیا تووندڕه‌وه‌كه‌یان ده‌كرد."
ناوبراو وتی: "ئه‌و ئه‌كاونتانه ڕێكلامیشیان بۆ فرۆشتنی چه‌ك له‌سه‌ر فه‌یسبوك و تویته‌ر و ئینستاگرام ده‌كرد."